ئاماری نوێ لە دەروازەكانەوە سەبارەت بە هاتنی زیارەتكاران بۆ عێراق لە ماوەی 16 ڕۆژدا 

ناوخۆ
  • 22-08-2024, 11:06
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەكان ئامارێكی نوێی سەبارەت بە ژمارەی ئەو زیارەتكارانەی لە ماوەی 16ڕۆژدا هاتوونەتە عێراق ڕاگەیاند.
    وتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەكان عەلائەدین قەیسی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ژمارەی هاتنی گەشتیاران لە 6ی ئابی 2024 تا 21ی ئاب، لە ڕێگەی 10 دەروازەوە، لەوانە (سەفوان، شەلامچە، شیب، زڕباتیە، مونزرییە، قائیم، فڕۆكەخانەی بەغداد، فڕۆكەخانەی نەجەفی ئەشرەف، حاجی ئۆمەران، باشماغ)، 3,133,432 زیارەتكار بووە.
    وتیشی: ژمارەی ڕۆشتن لەڕێگەی ئەم دەروازانەوە لەو ماوەیەی كە لە سەرەوە باسمان كرد، 1,601,001 ڕۆشتن بووە.