بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی وردەكاری رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،و پێشبینی دەكات لە سێ پارێزگادا پلەی گەرمای لە 50 پلەی سەدی نزیك ببنەوە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كەشوهەوای سبەینێ، هەینی، روون و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا، ئاماژەی بەوەشدا: پلەكانی گەرما لە بەغداد، واست، بابل، كەربەلای پیرۆز، میسان، دیوانیە، و بەسرە 48، و لە نەجەفی ئەشرەف و زیقار و موسەننا 49 پلە دەبێت.
رونیشیكردەوە: كەشوهەوای ڕۆژی شەممە روون و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا.
راشیگەیاند: ڕۆژی یەكشەممە، كەشوهەوا ڕوون و گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور،و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ئاشكراشیكرد: پێشبینییەكانی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بەشێوەیەكە، كە كەشوهەوا ڕوون و گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.