لیژنەی باڵای ئاسایش ڕێگایەکی خزمەتگوزاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سەردانکەرانی چله‌ی ماته‌مینی تەرخان دەکات

ئەمنی
  • 22-08-2024, 01:12
  • +A -A

    بەغدا – INA

    لیژنەی باڵای ئاسایش، بۆ ، ڕێگایەکی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاره‌تكه‌رانی چله‌ی ماته‌مینی دوای ته‌واوكردنی زیاره‌ته‌كه‌یان تەرخان کرد.

    فەریق میقداد میری وتەبێژی لیژنەی باڵای ئاسایش ، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه‌ تێیدا، ڕایگەیاندووە، “بڕیاردرا ڕێگای خزمەتگوزاری لە کەربەلاوە بۆ نەجەف (رێگای یا عەلی) بۆ پرۆسەی گواستنەوەی پێچەوانە تەرخان بکرێت لە بۆ زیاره‌تكه‌ران". 

    میری لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بۆیە داوا لە خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی سەر ئەم ڕێگایە دەکەین کە لەم ڕێگایە چۆڵیان بکەن، بە پێچەوانەوە دەستبەجێ لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆوە دەستبەسەر دەکرێن".