زیقار: سەردانەکەی سەرۆکوەزیران چەندین کێشەی چارەسەر کرد

ناوخۆ
  • 14-08-2024, 19:57
  • +A -A

    زیقار - INA- زەهرا سەباح

    بەرپرسان لە پارێزگای زیقار ، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایانگەیاند، سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران بۆ پارێزگاکە کێشەی زۆری چارەسەر کرد، هاوکات ئاماژەیان بەوەدا کە سەرۆک وەزیران پڕۆژەی ژیانی لە 5 بوارى سەرەکیدا کردۆتەوە.

    موهەند سەهلانی، بەڕێوەبەری لاوان و وەرزشی پارێزگای زیقار لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: “یاریگای نێودەوڵەتی ناسریە کە لەلایەن سەرۆکی وه‌زیرانه‌وه‌ کرایەوە، بەشداری دەکات لە گەشەپێدانی تۆپی پێ  له‌ پارێزگاکە، بەتایبەتی ئەو یانانەی بەشداری خولەکە دەکەن، ئەوانیش غەرەف و ناسریە”، ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم یاریگایە ٢٠ هەزار هانده‌ر لەخۆدەگرێت".

    سەهلانی وتیشی، “یاریگاکە نێودەوڵەتییە و شوێنی باش و گونجاوی هەیە بۆ ناوبژیوانان، ڕاهێنەران، یاریزانە یەدەگەکان، سیستەمی ڤار، ژووری تایبەت بۆ ڕاگەیاندنەکان، و جێگای VIP، هەروەها تایبەتمەندی تەواوی هەیە”، ئاماژەی بەوەشکرد، “شێوازەکەی لە یاریگاکە لە میراتی سۆمەری پارێزگای زیقار وەرگیراوە، و دەبێتە نیشانەیەکی باش بۆ خەڵکی پارێزگاکە".

    لای خۆیەوە، سەلامە سەرهید، یاریدەدەری پارێزگاری زیقار بۆ کاروباری خزمەتگوزاری، لە لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕوونیکردەوە، کە “پارێزگاری زیقار کردنەوەی کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگ بوو به‌خۆه‌وه‌ی بینی ، لەوانە گەشتوگوزار، وەرزش ، و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی دیکە، لە کاتی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ پارێزگا و کۆبوونەوەکەی لەگەڵ حکومەتی ناوخۆیی” ئاماژەی بەوەشکرد، "پڕۆژەی دیکەش دەستیپێکردووە، لەنێویاندا وزە".

    ئاماژه‌ی بۆ ئەوەش کرد، “هۆتێلێکی 5 ئەستێرەیی بە توانای 400 کەسەوە ڕەوانەی وەبەرهێنان کرا، بازاڕێکی سەردەمیانە کرایەوە، بەردی بناغەی مۆزەخانەی دێرینەکانی زیقار دانرا، هەروەها پێداچوونەوە بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە و قۆناغە پێشکەوتووەکانیدا کرا ,” ئاماژەی بەوەشکرد، “هەموو هەوڵەکان دێن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری پارێزگای زیقار و دامەزراندنی کرێکاران.