ئەنجومەنی وەزیران داوای له‌سه‌رجه‌م وەزارەتەکان بۆ برەودان بە هەماهەنگیی پێویست لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێریی دارایيی هەرێم و فیدڕاڵ

ناوخۆ
  • 21-08-2024, 19:26
  • +A -A

    هه‌ولێر –INA

    ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبۆنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، ومەنی وەزیران وێڕای جەختکردنەوە لە سەرجەم وەزارەتەکان بۆ برەودان بە هەماهەنگیی پێویست لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێریی دارایيی هەرێم و فیدڕاڵ لەپێناو لابردنی هەر ئاستەنگێکی تەکنیکی لە بەردەم خەرجکردنی مووچەی مانگانەی هەرێم لە کاتی خۆیدا.

    به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری كه‌ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA ) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌" ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتيی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە".

    لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا، دەرەنجامی کارەکانی لیژنەی وردبینيی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێريی دارایيی فیدراڵ و هەرێم بۆ سێ مانگی یەکەمی 2024، لەبارەی داهات و خەرجی و میلاک و تۆماری بایۆمەتری و ژمارەی وەزیفيی یەکگرتوو، لەلایەن فەریق سلێمان، سەرپەرشتیاری دیوانی چاودێريی دارایيی هەرێم و هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری و سەفین غەفوور، ڕاوێژکار لە نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران خرایە ڕوو.

    هه‌روه‌ها " ئەنجومەنی وەزیران وێڕای جەختکردنەوە لە سەرجەم وەزارەتەکان بۆ برەودان بە هەماهەنگیی پێویست لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێریی دارایيی هەرێم و فیدڕاڵ لەپێناو لابردنی هەر ئاستەنگێکی تەکنیکی لە بەردەم خەرجکردنی مووچەی مانگانەی هەرێم لە کاتی خۆیدا، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی کردەوە کە بەرپرسیارێتی وەزارەتی دارایيی فیدڕاڵە، مانگانە لە کاتی خۆیدا مووچەی هەرێمی کوردستان، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق بنێرێت کە زیاتر لە 30 ڕۆژە، لیستی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی تەمموز بە سەرجەم زانیاریيە داواکراوەکان ڕەوانە کراوە، بەڵام بە داخەوە تا ئەمڕۆ مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج نەکراوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە مووچە بە بڕیاری دادگا بە دوورگیراوە لە ناکۆکیيەکانی نێوان هەردوو حکومەت".

    هه‌ر به‌ پیێ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "لە بڕگەی دووەمدا، ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، ڕاپۆرتێکی لەبارەی کارەکانی لیژنەی هاوبەشی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ خستەڕوو تایبەت بە یەکخستنی ڕێکار و ڕێنماییە داراییەکان لە نێوان هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی لە بواری دارایيی گشتی وسیستمە ژمێریاریيەکان، بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندێتی دەستووریی هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران وردەکارییەکانی خستەڕوو".

    ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد هەماهەنگی لەگەڵ دیوان و سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران بکەن، بۆ گەڵاڵەکردنی ڕەشنووسی بڕیارێک لەمبارەیەوە، تا لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و بڕیاری پێویستی لەسەر بدرێت.


    هه‌وره‌ها ، بڕگەی سێیەم تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەبارەی هەماهەنگی نێوان کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و سەرۆکایەتيی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبەر ڕۆشنایيی دوا کۆبوونەوەی هاوبەش، لە ڕێککەوتی 8/14 و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوە تایبەت بە ئەرک و ڕۆڵی وەزارەتەکانی هەرێم لە پێشکەشکردنی ئاسانکاریی لۆجستی بۆ کۆمسیۆن، لەپێناو سەرخستنی ئامادەکارییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 20 ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ.

    ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانیی خۆی بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن  دووپات کردەوە و جەختی لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە کەشێکی ئارامدا کردەوە.


    دوا بڕگەی کۆبوونەوە، پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک بوو لەلایەن کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، سەبارەت بە پرۆسەی کڕینەوە و وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێم و شایستە داراییەکانیان و بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی جووتیاران.

    ئەنجومەنی وەزیران هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دەستەی وەبەرهێنانی ڕاسپارد پێکەوە کاری پێویست ئەنجام بدەن، بۆ بەبازاڕکردنی ئەو گەنمەی جووتیارانی هەرێم، کە لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە وەرنەگیراوە، ئەمەش لە چوارچێوەی پڕۆژەی کڕینەوەی گەنم لە لایەن کەرتی تایبەتی هەرێم کە گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە بۆ ئەم مەبەستە، لە ئێستاشەوە پلانی پێویست دابنێن بۆ بەرهەمی ساڵی داهاتووی جووتیاران و لە پەیوەنديی بەردەوامدا بن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ بۆ پاراستنی مافی جووتیارانی هەرێم و دابینکردنی شایستە داراییەکانیان.