سه‌رۆك ویزیران فه‌رمانی ته‌واو كردنی پرۆژه‌ی ستراتیژییەکان پارێزگای نه‌ینه‌وای كرد

سیاسی
  • 21-08-2024, 18:55
  • +A -A

    بەغدا –INA

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ فه‌رمانی كرد به‌ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی ستراتیژییەکان پارێزگای نه‌ینه‌وا.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی کرد لە پارێزگاری نەینەوا عەبدولقادر ئەحمەد دەخیل"،هه‌روه‌ها لەمیانەی دیدارەکەدا "تاوتوێی بارودۆخی گشتی پارێزگای نەینەوا و بەرەوپێشچوونی جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاری و ئابوورییەکان کرا، کە دەکەونە چوارچێوەی ئامانجەکانی بەرنامەی حکومەتەوە و خواستەکانی هاووڵاتیان بۆ دۆخێکی خزمەتکردن و ئابووری باشتر بەدیدەهێنێت".

    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی کرد خێرا بکرێت لە تەواوکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان لەپارێزگاکە، کە گرنگی و پێداویستییەکی بەپەلە بۆ هاووڵاتیان پێکدەهێنێت، بەتایبەتی پڕۆژەکانی ژێرخان و نەخۆشخانە و بینای قوتابخانەکان لەگەڵ پڕۆژەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی تر، و بەردەوامبوون لەئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی شەنگال و دەشتی نەینەوا و ئامادەکردنی هەموو ئەو شتانەی کە دەبێتە هۆی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان پێکهاتەکانی پارێزگاکە ".