سلێمانی INA - عەباس خاليد
ئێوارەی دوێنێ نۆ پاس لە سلێمانییەوە بەرەو شاری پیرۆزی کەربەلا بەڕێکەوتن وەک ئامادەکارییەک بۆ چلەمی ماتهمینی ئیمام حوسێن(خ.ر).
عیماد زەریجی، نوێنەری مهرجهعی ئایینی لە نەجەفی ئەشرەف، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: “بە هەماهەنگی لەگەڵ مەزاری ئیمام حوسێن (خ.ر)، نۆ پاس لە شاری سلێمانییەوە بەرەو شارە پیرۆزی كهربهلا بەڕێکەوتن وەک ئامادەکارییەک بۆ زیارەتی چلهی ئیمام حوسێن (خ.ر)".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کاروانەکان کاتژمێر یازدەی شەوی ڕابردوو دەستیانپێکردووە"، ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەم هەڵمەتانە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاست بەرزدا بوون بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی سەردانکەران لە هەردوو ڕووی ئەمنی و تەندروستییەوە".