بەغدا –INA
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، رایگهیاند گرنگی فراوانکردنی ئەپڵیکەیشنەکان بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان لە بواری ئابووری مەعریفە و چالاکییە ئابوورییەکان دهكهین.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان عەلی حوسێن موئەیەد، لەمیانەی دیدارەکەدا تاوتوێی چالاکییەکانی دەستەکە و بەرەوپێشچوونی کارەکانی لە کەرتی پەخش و تۆڕەکانی پەیوەندی و خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان کرا".
ئهمهو لە بەشێکی تری دیدارەکەدا کارەکانی دەستەکە لە پاڵپشتیکردنی لیژنەکانی حکومەت بۆ گۆڕینی دیجیتاڵی و ئەپڵیکەیشنەکانی زیرەکی دەستکرد و ئاسایشی ئەلیکترۆنی خرایەڕوو لەگەڵ چۆنیەتی دابینکردنی ژێرخان بۆ پاڵپشتی کردنی ئابووری دیجیتاڵی.
ههروهها له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە گرنگی فراوانکردنی ئەپڵیکەیشنەکان کرد بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان لە بواری ئابووری مەعریفە و چالاکییە ئابوورییەکان، کە پشت بە بوونی ژینگەیەکی دیجیتاڵی سەلامەت و ئاسان بۆ بەکارهێنان دەبەستێت، هەروەها هەماهەنگی کردن لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای گەنجان و ئەو بۆچوونانەی کە لەم بوارەدا پەیڕەوی دەکات.