مەزارگەی عەباسیەی پیرۆز وردەكاری پلانی زیارەتكارانی چلە ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 21-08-2024, 16:09
  • +A -A

    كەربەلای پیرۆز - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، مەزارگەی عەباسیەی پیرز، كۆكردنەوەی كادرەكانی بۆ ڕێكخستنی هاتنەژوورەوەی ئاسانی زیارەتكارانی چلەی  ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت) راگەیاند، و ئاشكراشیكرد: 500 خۆبەخش كار دەكەن بۆ خزمەتكردنی زیارەتكاران.
    بەرپرسی بەشی چاودێری مەزارگەی عەباسی شەریف ڕیاز خزەیر حەسەن، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بەشی چاودێری مەزارگەی عەباسی شەریف كادیرەكانی خۆی بە هەموو بەرپرسان و كارمەندەكانیەوە كۆكردەوە بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە سەردانكەران بكەن، و وتیشی: 500 خۆبەخشمان هەیە كە كاردەكەن بۆ پێشكەشكردنی هەموو خزمەتگوزارییەكان بۆ سەردانكەرانی بەڕێز.
    ئاشكراشیكرد: ئەو پلانانەی بۆ زیارەتكارانی چلە داڕێژراون بریتین لە خزمەتگوزاری و جێبەجێكردن و یەكەمیان گۆڕینی فەرشەكانی حەوشەی پیرۆز و شۆردنی شوێنەكە و پاككردنەوەی و دووبارە كەلوپەلكردنی دووبارە، ئەوە جگە لە هەڵمەتی پاككردنەوەی دەرگاكان و دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ سەردانكەران ، هەروەها ئامادەكردن و ڕێكخستنی نوێژە فەرزەكانی ڕۆژانە.
    رونیشیكردەوە: پلانی دووەم جێبەجێكارە و پێكدێت لە ڕێكخستنی ڕەوتی چوونە ژوورەوە بۆ سەردانكەران لە ڕێگەی كردنەوەی رارەوەكانەوە.