بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیركردنی 287 كەسی تۆمەتبار بە تاوانی ئابووری ڕاگەیاند.
ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە چوارچێوەی بەدواداچوونی بەردەوام و هەوڵەكان بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی ئابووری و جێبەجێكردنی پلانی دەستەبەركردنی سەرجەم لایەنەكانی زیارەتكارانی چلە، مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەیان ئەنجامدا و توانیان (287) كەس دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەر دەستگیربكەن كە تۆمەتبارن بە تاوانی ئابووری.
رونیشیكردەوە: دوای دەستگیركردنەكان گەشتی پشكنینی فرۆشگاكان و بازاڕەكان بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراكی هاوڵاتیان ئەنجامدراو لەو ماوەیەدا مەفرەزەكانمان توانیان دەست بەسەر زیاتر لە (2000) تۆن كەوادی خۆراكی ماوەبەسەرچوودا بگرن بە هاوكاری تیمە تەندروستییەكان ، هەروەها مەفرەزە ئابوورییەكانمان دەستیان بەسەر زیاتر لە (750) هەزار پاكێجی دەرمانی ماوەبەسەرچوودا گرتووە كە سەرپێچی كۆنترۆڵ و مەرجەكانی وەزارەتی تەندروستییان كردووە.
ئاشكراشیكرد: دەست بەسەر 85 هێڵی زیادەڕۆی سەر هێڵە سەرەكییەكانی تۆڕەكانی ئاودا گیراوە، و بەقاچاخبردنی نزیكەی (89) هەزار لیتر لە لێوەرگیراوەكانی نەوت پووچەڵكرایەوە، هەروەها دەست بەسەر (13) ئۆتۆمبێلی باركراوی قاچاخی وەرگیراوەكاندا گیرا.
راشیگەیاند: هەموو ئەو تۆمەتبارانە و ئەو كەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ڕێوشوێنی پێویستیان بەرامبەر بگرنەبەر.