سەرۆك وەزیران جەخت لە گرنگی ڕێكخستنی پرسی زیارەتكارانی پاكستان و ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لیژنە هاوبەشەكان دەكاتەوە

سیاسی
  • 21-08-2024, 15:39
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لە گرنگی ڕێكخستنی پرسی زیارەتكارانی پاكستانی و ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لیژنە هاوبەشەكانی كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە باڵیۆزی پاكستان لە عێراق محەمەد ڕیشان ئەحمەد كرد، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە میانی دیدارەكەدا گفتووگۆیان كرد لە بارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاكانی سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیری و بەرزكردنەوەی هاریكاری هاوبەش و هەروەها كاراكردنی ڕێككەوتن و یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن بە شێوەیەك كە سوودی هاوبەش و بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست بەدەستبهێنێت .
    بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: لە پێویستی ڕێكخستنی پرسی زیارەتكارانی پاكستانی بۆ مەزارگە پیرۆزەكان، هەروەها ڕێكخستنی هاتن و رۆیشتنی كرێكارانی پاكستانی بۆ عێراق بەپێی یاسا كارپێكراوەكان، هەورەها تەئكیدیكردەوە: لە گرنگی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی عێراق و پاكستان لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا، بە شێوەیەك كە پەیوەندییەكانی هاریكاری دوو قۆڵی پتەوتر بكات و بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات بەروەپێشەوە ببات.