بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە یەكەمین كۆبونەوەیدا لەگەڵ لیژنەی باڵای زیرەكی دەستكرد، چەند ڕێنماییەكی دەركرد، و تەئكیدیشیكردەوە: كە عێراق پێش وڵاتانی دیكەی ناوچەكە كەوتووە لە ناساندنی توێژینەوەی زیرەكی دەستكرد بۆ ناو خوێندنی ئەكادیمی لە زانكۆكانی عێراقدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای زیرەكی دەستكردی كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە ستراتیژی نیشتمانی عێراق بۆ زیرەكی دەستكرد كرا، لەگەڵ گرنگترین لایەن و پڕۆژە و ئەپلیكەیشنەكان كە حكومەت لەم بوارەدا پاڵپشتی دەكات، هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێویستی وەزارەت و دامودەزگاكانی دەوڵەت كرا بۆ لە خۆگرتنی پڕۆژە و یاسای پەیوەست بە زیرەكی دەستكرد، كە بخرێتە ناو پرۆگرامە پەروەردەییەكانەوە، لەگەڵ دروستكردنی یەكەم پلاتفۆرمی پەروەردەیی كە بە زیرەكی دەستكرد كار بكات، هەروەها لە ئەپڵیكەیشنە زیرەكەكاندا كە لە ئێستادا هەن لە چوارچێوەی ئەركەكانی وەزارەتەكان و لە بوارەكانی گەشەپێدان كاریان لەسەر كردووە.
سەرۆك وەزیران ئاماژەیكرد: بە ڕێكارەكانی حكومەت بۆ گۆڕینی دیجیتاڵی لە داڕشتنی سیاسەتی گشتی بەبێ وەرگرتنی ڕۆڵی دەزگاكانی حكومەت، و جەختیشیكردەوە: لە گرتنەبەری ئەم ڕێگایە كە نوێنەرایەتی ئەولەویەتی كارەكانی حكومەت دەكات بە مەبەستی پاڵپشتی هەنگاوەكانی چاكسازی لە ئابووری عێراقدا، هەروەها لە بەكارهێنانی ئەپڵیكەیشنی زیرەكی دەستكرد لە بەكارهێنانەكانی شۆڕشی تەكنەلۆژی و لە چالاكییە جۆراوجۆرەكان و كەرتە جیاوازەكانی ژیاندا.
تەئكیدیشیكردەوە: عێراق پێش وڵاتانی دیكەی ناوچەكە كەوتووە لە ناساندنی توێژینەوەی زیرەكی دەستكرد بۆ ناو خوێندنی ئەكادیمی لە زانكۆكانی عێراقدا.
هەروەها جەختكرایەوە: لەسەر گرنگی سود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی پێشكەوتوو بە پەسەندكردنی یاسای ئاسایشی زانیاری و چاودێری ئەخلاقی لە ئاسایشی تەكنەلۆژیادا، بەتایبەتی كە تیرۆر بەردەوام هەوڵدەدات تەكنەلۆژیا و فەزای ئەلیكترۆنی بەكاربهێنێت بۆ ئەنجامدانی تاوانەكانی،و بەكارهێنانی زیرەكی دەستكرد بۆ هەمەچەشنكردنی ئابووری عێراق بەتایبەتی لە كەرتەكانی نا نەوتدا.
هەروەك سەرۆك وەزیران رێمایی دا، لە پێویستی سود وەرگرتن لە بەهرەی گەنجەكان و وزە بە تواناكان لە هەموو ناوچەكانی عێراق، بۆ پاراستنیان لە ئیستغلالكردن لەلایەن باندە تاوانكارییەكان و توندڕەوی و تیرۆرەوە، گرنگیدان بە بەرنامەی ڕاهێنان بۆ گەنجان، كە درێژدەبێتەوە بۆ پارێزگاكان، لە ڕێگەی یانەكانی ڕۆبۆت و زیرەكی دەستكردی سەر بە ئەنجومەنی باڵای لاوان، بۆ چەسپاندنی چەمكەكانی شۆڕشی پیشەسازی چوارەم.