دەروازەكان نزیكەی 3 ملیۆن سەردانكەری بیانی لە ماوەی 14 ڕۆژدا ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 21-08-2024, 10:57
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەكان هاتنە ناوەوەی نزیكەی 3 ملیۆن سەردانیكەری بیانی لە ماوەی 14 ڕۆژدا ڕاگەیاند.
    وتەبێژی دەستەی دەروازە سنورییەكان عەلائەدین قەیسی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دەروازە سنوورییەكان لە شەشی مانگی ئابەوە تا 20ی هەمان مانگ هاتنە ناوەوەی دوو ملیۆن و 937 هەزار و 112 سەردانیكەری بیانی بۆ وڵات تۆماركردووە، لەكاتێكدا یەك ملیۆن و 328 هەزار و 484 كەسیان چوونەتە دەرەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو سەردانكەرانە خەڵكی ئێران، ئەفغانستان، پاكستان و ئازەربایجان، و لە نەتەوە جیاوازەكان بوون، و وتیشی: ژمارەی سەردانكەران لە زیادبووندایە.
    ئاشكراشیكرد: هاوكارییەكی زۆر لە نێوان دەروازە سنوورییەكان و ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی كە پاڵپشتی كارەكانیان دەكەن هەیە، هەروەها كاری تەواوكەر هەیە لە نێوان دەستەی دەروازەكان و وەزارەتەكانی تەندروستی، گواستنەوە، ناوخۆ، و باقی وەزارەتەكانی پەیوەندیدار بۆ زیارەتی چلە بە مەبەستی  ئاراستەكردنی سەردانكەران بۆ كەربەلای پیرۆزە.