بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی وردەكاریی رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما لە چلەكاندا بێت.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كەشوهەوای سبەینێ پێنجشەممە، ڕوون و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرماش لە ناوچەكانی باكوور كەمێك دادەبەزن، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووریش نزیك دەبێت لە ڕۆژی پێشوو، رونیشیكردەوە: زۆرترین پلەكانی گەرما لە بەغداد و دیالە و دیوانیە 47 پلە دەبێت، لە هەولێر و نەینەوا 44پلەو لە دهۆك و سلێمانی 41، لە كەربەلای پیرۆز و نەجەفی ئەشرەف و میسان و زیقار و موسەننا ، 48 پلەو بەسرە 46 پلە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: رۆژی هەینی كەش و هەوا ڕوون و گەرم دەبێت، لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور لە ناوچەی باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەی باكور هاوشێوە دەبن، و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور كەمێك بەرزدەبێتەوە.
ئاشكراشیكرد: شەممەی داهاتوو كەشوهەوا ڕوون و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
راشیگەیاند: دۆخی كەشوهەوای پێشبینیكراو بۆ وڵات بۆ رۆژی یەكشەممەی داهاتوو؛ كەش و هەوا ڕوون و گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.