وەزیری بەرگری: پلانەكانی پاراستنی سەردانی چلە بە باشی بەڕێوەدەچن

ئەمنی
  • 21-08-2024, 09:33
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری بەرگری سابت عەباسی، تەئكیدیكردەوە: كە پلانەكان بۆ دەستەبەركردنی پاراستنی سەردانی چلە بە باشی و رێكوپێكی بەرەوپێش دەچن.
    عەباسی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ لە پارێزگای كەربەلای پیرۆز، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بە دواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: سەردانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلای پیرۆزی كرد و پێداچوونەوەی بە پلانی ئەمنی سەردانی چلەی  ئیمام حسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت) كرد، و وەزیری ناوخۆ بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەران ڕوونكردنەوەیەكی وردی لەسەر پلانەكە دا.
    رونیشیكردەوە: پلانی ئەمنی بە باشی بەڕێوەدەچێت، بەپێی ئەوەی پلانی بۆ دانرابوو، و بەشێوەیەكی رێكوپێك، و وتیشی: لە كاتی سەردانەكەماندا بۆ نزیك هەردوو مزگەوتی پیرۆز، ڕەوتی نەرم و نیان هەبووە و ئامادەكارییەكان بە خێراییەكی بەرز ئەنجام دەدرا.
    ئاشكراشیكرد: لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان و فەرماندەی فیرقەی نۆ سەردانی میحوەری وەزارەتی بەرگری كردووە و لە سەرجەم چالاكییەكان ئاگاداركراونەتەوە، هەروەها ڕێنمایی كردن كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تواناكانیان بەهێزتر بكەن بەتایبەتی ڕۆژانی لوتكە، و هیواشی خواست سەردانی ملیۆنی بە باشی بەڕێوە بچێت.