بهغدا-INA
تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقی بە ڕووماڵکردنی سەردانی چلهی ماتهمینی ئیمام حوسێن سەلامی خوای لەسەر بێت چووە دۆخی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.
کەریم حەمادی، سهرۆكی تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" سەدان کارمەندی تەکنیکی و لۆجستی و ئەندازیار بەدرێژایی ڕێڕەوی سەردانکەران بڵاوەیان پێکراوە، بە پاڵپشتی تۆنێک کەرەستەی گواستراونەتەوە بۆ شوێنەکانی چالاکییەکان بۆ ڕووماڵکردنی سەردانی چلهی ماتهمینی لە بەغدا و هەموو پارێزگارەکان، تا کەربەلای پیرۆز و نەجەف.
ئاماژەی بەوەشکرد كهڕووماڵی تۆڕەکە لەمساڵدا فراوانترینە و بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران دەستیپێکردووە کە پێویستە گرنگی بە ڕووماڵکردنی سەردانەکە و گرنگییەکەی و قورساییەکەی بدرێت. ههروهها وتی" تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقی بەڕێوەبەرایەتییەکان وستافەکانیان کۆکردۆتەوە و لە بارەگا گشتی لە بەغدا بۆ 24 کاتژمێر كاردهكهن و لە پەیوەندی ڕاستەوخۆدان لەگەڵ پهیامنێران ونێدراون بۆ شاری کەربەلای پیرۆزی و پارێزگاکانی نزیک، بهمهبهستی ڕووماڵکردنی هەواڵ و سازكردنی بەرنامەكان کە بینەران نزیک کردەوە لەم چالاکی وسەردانە گەورەیە، کە ئەمساڵ حكومهت بایهخێكی زۆری پێداوه و کەشێکی سەلامەت دروستیكردووه و، خزمەتگوزاری پێشکەش بە سەردانکەران دەکات و ئاسانکاری بۆ جوڵە و گواستنەوەیان بۆ کەربەلای پیرۆز دهكات، هەروەها لە کەربەلاوە بۆ شارەکانیان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق.