به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، جەختی لە گرنگی گەشەپێدان و ئابووریی پڕۆژەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە کردەوە.
نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگهیهندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە - ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران بەدواداچوونی بۆ پێشکەوتنی کارە جێبەجێکارییە بەردەوامەکانی پڕۆژەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە لە پارێزگای زیقار کرد، وئاگاداری ئاست و ڕێژەی تەواوکردنی هه‌موو به‌شه‌كانی پرۆژه‌كه بوو.
لە میانی گەشتێکیدا بۆ نێو پرۆژه‌ی فڕۆکەخانەکە، سودانی جەختی لەوە کردەوە کەفڕۆکەخانە به‌پێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی گەشتیاری ئاسمانی و ڕێکخراوە لێهاتووەکان بێت، بەتایبەتی لە لایەنەکانی پەیوەست بە دروستکردنی ڕێڕەوی فڕین و سیستەمی فڕین."
سەرۆکی وه‌زیران جەختی کردەوە له‌سه‌ر جێبەجێکردنی ئەو چارەسەرانەی كه‌بۆ پڕۆژەکانی فڕۆکەخانەكان ڕێککەوتن لەسەر کراوە، هەروەها ئەو ڕێنماییانەی کە لە دوو کۆبوونەوەی ڕابردوودا دەرچوونه سەبارەت بە فڕۆکەخانەکان بەگشتی، و ئه‌وانه‌ی پەیوەندیدارن بە فڕۆکەخانەی ناسریە بەتایبەتی، ئاماژە بەوەكرد كه‌ئەم سەردانە درێژەپێدەری ئەوەیە کە دەرچووە سەبارەت بەم پڕۆژەیە، کە ناوازە دەبێت، و کە دەکەوێتە چوارچێوەی دیدگای حکومەت بۆ پەرەپێدانی چالاکیی ئابووری و گەشتیاری لە پارێزگای زیقار، له‌گه‌ڵ گرنگی پڕۆژەکانی فڕۆکەخانە وگەشەپێدانیان لە سەرانسەری عێراقدا”.
هه‌روه‌ها ڕوونیکردەوە كه‌توانای ئه‌م فڕۆکەخانەکە کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوودا تەواو بێت، ساڵانە 750 هەزار سەرنشینە كه‌ده‌توانن به‌ڕێگایه‌وه سه‌ردانی هاتن وچوونیان بكه‌ن، هەروەها هۆڵی سەرنشین و هۆڵی ڤی ئای پی و هۆڵی بارهەڵگر لەخۆدەگرێت، لە کاتێکدا درێژی ڕێڕەوی فڕینەکە ٣.٤ کیلۆمەترە، لە تەنیشت تاوەرێکی کۆنترۆڵ هه‌یه کە نوێترین ئامێرەکانی فڕین له‌خۆ ده‌گرێت له‌گه‌ڵ هه‌بوونی تۆڕێکی ڕێگاکانی دەوروبەری فڕۆكه‌خانه و هۆتێلێك 100 ژور”.