سپای پاسداران: وەڵامی ئێران قەوارەی زایۆنیستی ته‌مبێ ده‌كات

جیهانی
  • 20-08-2024, 19:32
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، سپای پاسدارانی ئێران سوزیدا کە وەڵامدانه‌وه‌یه‌كی ته‌مبێكراو بۆ قەوارەی زایۆنیستی ده‌بێت و هاوشێوەی ئۆپەراسیۆنی “بەڵێنی ڕاستەقینە”ی مانگی پووشپەڕی ڕابردوو نەبێت.
    عه‌مید عەلی فەدەوی، جێگری فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران لە لێدوانێکدا کە میدیاکانی ئێران بڵاویان کردۆتەوە، وتی: قەوارەی ساختەی زایۆنیستی و بکوژی منداڵان درێژەی بە گەمژەیی خۆی دا و ئیسماعیل هەنییەیان لە خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران تیرۆر کرد ، و لە کات و شوێنی گونجاودا بە وەڵامێکی نوێ و زیرەک وەڵامی دەدەینەوە.
    هه‌روه‌ها وتی" وەڵامدانەوەی ئێران قەوارەی زایۆنیستی ته‌مبێ دەکات و ئێمە کات و شێوازی سزادان دیاری دەکەین و تۆڵەی خوێنی شەهید هه‌نییە دەکەینەوە و بە دڵنیاییەوە ئەوە دەکرێت.
    ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: چاوەڕوانی مەرگ بۆ قەوارەی زایۆنی لە سزا قورسترە و شەو و ڕۆژ چاوەڕێی وەڵامی ئێران دەکەن.