سەرۆک وەزیران دوای کۆتایی هێنان بە سەردانەکەی بۆ زیقار دەگەڕێتەوە بەغدا

ناوخۆ
  • 20-08-2024, 18:13
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشەممە، گەڕایەوە بۆ بەغدای پایتەخت، دوای کۆتاییهێنان بە سەردانەکەی بۆ پارێزگای زیقار.
    نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ئاماژەی بەوەکردووە، كه‌سەردانەکە ئەمانەی خوارەوەی لەخۆگرتبوو؛

    ■ کردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی ناسریە، بە توانای 20 هەزار هانده‌ر.

    ■ کردنەوەی نەخۆشخانەی ئەلبەتحای (50) قه‌روێڵه‌یی لە پارێزگای زیقار.

    ■ سەردانی وێستگەی گۆڕینی کارەبای (باشووری ناسریە).

    ■ دەستپێکردنی کاری جێبەجێکردن لەسەر ژمارەیەک پڕۆژەی وزەی کارەبا لە بوارەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردن، کە بریتین لە:

    ● پڕۆژەیەک بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبایی بە زیادکردنی ٢٥٠ مێگاوات بۆ بەرهەمی وێتسگه‌ی غازی.

    ● پڕۆژەیەک بۆ دامەزراندنی یەکەکانی غازی خولی سادە، کە پێکهاتووە لە دوو یەکە و یەک یەکەی تێکەڵاو، بڕی ٩٢١ مێگاوات وزە زیاد دەکات.

    ● پڕۆژەی وێستگەی وزەی خۆری میسلۆن بە توانای 500 مێگاوات.

    ● پڕۆژەی وزەی خۆر لە ئۆر بە توانای 300 مێگاوات.

    ● پڕۆژەی وێستگەی لاوەکی باشووری ناسریە، بە توانای 400 کیلۆڤۆڵت، بەشێکە لە پڕۆژەکانی گواستنەوەی وزە.

    ● پڕۆژەیەک بۆ دامەزراندنی دوو هێڵی ستراتیژی (رومێلە - باشووری ناسریە) و (باشووری ناسریە - زیقاری لێكدراو)، بە توانای 400 کیلۆڤۆڵت.

    ● پڕۆژەی تۆڕی دەرەکی بۆ وێستگەی دامەزراوی زیقار، بە توانای 400 کیلۆڤۆڵت.

    تەواوکردنی وێستگەکانی لاوەکی ئێریدو، ئیسكانی پیشەسازی و ئەلریفاعی، بە توانای 132 کیلۆڤۆڵت، و چوونە ناو کارەکانیان.

    ● پڕۆژەکانی هێڵی گواستنەوە بە توانای 132 کیلۆڤۆڵت، لەوانە (ئێریدو - شیسكان)، (ئیسكان - ڕۆژهەڵات - ناسریە)، (زیقاری لێكدراو - ئەلبەتاح)، (موسه‌بی عام - باشووری ناسریە)، (باشووری ناسریە - به‌سییە).

    ■ کردنەوەی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی شاری گەشتیاری ئۆر کە سه‌نته‌رێكی ڕۆشنبیری و شانۆی کراوەی سۆمەری و شانۆی داخراوی ئۆر کە ناوەندێکە بۆ گفتوگۆی نێوان ئایینەکان و باڵی کارگێڕی کە ژووری کۆبوونەوە لەخۆدەگرێت.

    ■ دەستپێکردنی کاری جێبەجێکردن بۆ ئەم پڕۆژانەی خوارەوە: 

    ● پرۆژەی هۆتێل ئینانا، هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەیە و توانای 400 ژووری هەیە، لە شاری گەشتیاری ئۆر.

    ● پڕۆژەی مۆزەخانەی نێودەوڵەتی ئۆر و پڕۆژەی شاری بەرهەمهێنانی دراما.

    ● پڕۆژەی مزگەوتی (خاتم الانبیاء)، و پڕۆژەیەک بۆ دروستكردنی بازارێكی كلتووری لەناو شاری گەشتیاری ئۆر.

    ■ بەدواداچوون بۆ پێشکەوتنی کارەکان لە پڕۆژەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە، و پێداچوونەوە بە ڕێژەی تەواوکردنی کە لە به‌شه‌كانی بەدەست هاتووە.