بەغداد/ INA
وەزیری بەرگری سابت عەباسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی لەکەربەلای پیرۆز کرد بەمەبەستی سەرپەرشتیکردنی بەڕێووەچونی پلانی ئەمنی سەردانیکردنی چلە.
بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە وەزیری بەرگری سابت عەباسی گەیشتە پارێزگای کەربەلای پیرۆز بۆ بەدووداچونکردن بۆ جێبەجێکردنی پلانی ئەمنی تایبەت بە سەردانی چلە ئەویش بەیاوەری فەرماندەی هێزەکانی پیادە.
بەیاننامەکە ڕوونیشی کردەوەکە بەفەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محمد شیاع سودانی عەباسی هەستا بە سازدانی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لە شاری کەربەلای پیرۆز بەمەبەستی سەرپەرشتیکردنی پلانی ئەمنی سەردانیکردنی چلە، هەروەها ڕوونیشی کردەوەکە وەزیری بەرگری فەرمانیدا بە هێزەکانی سوپای عێڕاقی کۆششەکانیان بخەنەگەڕ ولەئامادەباشیدا بن بۆ سەرخستنی پلانی ئەمنی سەردانی یادی چلەی ئیمامی حوسەین سەلامی خودای لێبێت.