هه‌ولێرـ INA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا كرد.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، ڕاگه‌یاندووه" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندرۆ بيزڵى، كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا.
لاى خۆيه‌وه بيزڵى، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵى گشتيى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و پشتگيرى و خواستى به‌ريتانياى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا هه‌ردوولا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و هيوايان خواست پرۆسه‌ى ده‌نگدان سه‌ركه‌وتوانه به‌ڕێوه بچێت. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.