به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران جه‌ختیکردەوە کە حکومەتی ئێستا هیچ پڕۆژەیەکی دواکەوتووی نییە.
نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران،له‌دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته پاڕێزگای زیقار له‌شاری ناسریه دەستپێکردنی کارکردن لە ژمارەیەک پڕۆژەی پەیوەندیدار بەفراوانکردن و پەرەپێدانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردن بۆ وزەی کارەبا لە پارێزگا، هەروەها کۆمەڵێک پڕۆژەی فراوانکردنی وێستگەی بەرهەمهێنان ڕاگەیاند.
سودانی له‌سەردانەکەیدا بۆ وێستگەی کارەبای باشووری ناسریە ئاماژەی بەوەدا كه‌فراوانکردن و مۆدێرنکردنی کەرتەکانی گواستنەوەی وزە دەبێتە هۆی دابینکردنی ڕێژه‌یه‌كی زیاتر ئه‌م وزه‌یه، جگە لە کۆکردنەوە پاره و عەقڵانیکردنی بەکاربردن، دەتوانێت کاتژمێرەکانی دابینکردنی تەواوی وزه بۆ هاووڵاتیان زیاد بکات”.
سه‌رۆك وه‌زیران وێڕای سەرپەرشتیکردنی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسان لە وێستگەی ناسریە، بە ئامادەبوونی وەزیری کارەبا و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، و پارێزگاری زیقار، کەیەکەم لەو پڕۆژانە لە چوارچێوەی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا پەیوەندی بە خولی یەکگرتووەوە هەیە بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای جی ئێی، و 250 مێگاوات زیاد دەکات، هه‌روه‌ها ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سیمینز به‌ڕێژه‌ی 921 مێگاوات زیاد ده‌كات و دروستكردنی یه‌كه‌كانی غازی خولی ساده له‌خۆ ده‌گرێت.
هەروەها كاركردن له دوو پڕۆژەی بەرهەمهێنانی وزەی خۆر ده‌ستپێكرد بە قەبارەی کۆی گشتی 800 مێگاوات. یەکەمیان پڕۆژەی وێستگەی وزەی خۆر لە میسڵون بە توانای 500 مێگاوات، و ئەوەی دیکەیان پڕۆژەی وزەی خۆر لە ئۆر به‌توانای 300 مێگاوات”.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەو پڕۆژانەی گواستنەوە کە دەستیپێکردووە بریتین لە وێستگەی لاوەکی باشووری ناسریە، بە توانای 400 کیلۆڤۆڵت، هەروەها دامەزراندنی دوو هێڵی ستراتیژی (رومێله - باشووری ناسریە) و (باشووری ناسریە - کۆمەڵگەی زیقاری لێكدراو)، بە توانای 400 کیلۆڤۆڵت، و فراوانکردنی تۆڕی دەرەوەی وێستگەی زیقاری لێكدراو به‌توانای 400 کیلۆڤۆڵی، جگە لە وێستگەکانی ئیۆریدو، لاوەکی ئیسكانی پیشەسازی، و لاوەکی ئەلریفاعی، بە توانای 132 KV، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئاراستەکردنی ژمارەیەک هێڵی گواستنەوە بە توانای 132 KV، لەوانە (ئه‌ریدۆ - ئیسكان) (ئیسكان - شه‌رق - ناسریە) (زیقار ـ مه‌ركه‌به ـ به‌تحا) ( موسه‌ب عام ـ جنوب ناسریه) ( جنوب ناسریه ـ به‌سیه).
سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لە وتارەکەیدا وتی: ئەگەر بەدواداچوونی بە پەرۆشەوە لەلایەن کادرە بەرپرسیارەکانەوە نەبوایە، نەماندەتوانی ئەو پڕۆژانە لە پارێزگا جۆراوجۆرەکان تەواو بکەین، وروونیكرده‌وه كه‌کێشەی کارەبا سنووردار نییە له‌به‌رهه‌مهێنان، بەڵکو کێشەی دابەشکردن و گواستنەوەشی هه‌یه.
ئاماژەی بەوەشکرد حکومەت یه‌كه‌م جار چاوی لەسەر تەواوکردنی پڕۆژەکانی خولی تێکەڵاو بوو بۆ دابینکردنی 10 هەزار مێگاوات، لەو ژمارەیەش شەش هەزاریان لەڕێگەی وەبەرهێنانەوە تەواو بووە و ئەوەی دیکەش بە ڕێککەوتنی چینی دەیانگرێتەوە".
هه‌روه‌ها وتی" پلانەکانی داهاتوو بریتین لە 1260 مێگاوات وزەی کارەبا بۆ پارێزگای زیقار لە چوارچێوەی مۆدێلی ئابووری نوێ‌دا، ئاماژەی بەوەشکرد پڕۆژەکان بەسەر پارێزگاکانی دیکەدا دابەشدەکرێن، بەپێی سووتەمەنی بەکارهێنراو، كێشه‌كان، کەلێنی بەرهەمهێنان، وبەردەستبوونی ئاو بۆ وێستگەکان."
سودانی ڕاگه‌یاند" دەستمان کردووە بە پڕۆژەی هێڵی گواستنەوە کە ڕێگری لەكه‌می ته‌واو، هەروەها ته‌واوی تۆڕەکانی گواستنەوە بە شێوەیەک تەواو دەکەین کە ئاستێكی زۆر لە گواستنەوەی وزەدا دابین بکات. هیوادارین ڕەهەندەکانی پلانەکانی حکومەت بۆ هاووڵاتی لە ڕێگەی حکومەتی ناوخۆییەوە شیبكرێنه‌وه، و پڕۆژەکان لە دیدگا و پلاندانان لە هەموو کەرتەکاندا سەرچاوە دەگرن."
ئاماژەی بەوەشکرد ئەم حکومەتە هیچ پڕۆژەیەکی دواکەوتووی نییە، و هەموو پڕۆژە دواکەوتووەکانی پێشووی چارەسەر دەکرێن، بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانیش بەردەوامن بۆ کۆتاییهێنان بەم پرسه، ستایشی هەوڵەکانی تەکنیکی و کرێکاران لە وەزارەتی کارەبا كرد، كه‌لەم هەلومەرجە سەختە کەشوهەوایەدا كارده‌كه‌ن، و ئەوانیش بەرگەی هەموو فشارەکان دەگرن لەپێناو بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان”.