بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای فیدراڵی بهفەرمانێكی وهلائی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕەتدەکاتەوە.
دادگاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاندووە:" دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا به ڕەتکردنەوەی دوو داواکاری کە پێشکەشی کرابوو بۆ دەرکردنی فەرمانێكی بهپهلهی وهلائی تایبهت به(راگرتنی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لەڕێكهوتی 8/10/2024، كهتیایدا سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک و پارێزگاری کەرکوک دیاریكران)، ههروهها سەرۆکی کۆمار ڕێنمایی کراوە، جگە لە کارەکەی، فەرمانی سەرۆکایەتی بۆ پارێزگاری هەڵبژێردراو دهرنهكات، تا تانەدانی دانیشتنەکە و ئەنجامەکانی یەکلایی دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد دادگا بۆی دەرکەوتووە کە وەڵامدانەوەی داواکارییەکە بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی دانیشتنەکان، بۆچوونی پێشوەختە دەدات لەسەر ئەو دوو داوایەی کە لەبەردەمیدا تۆمارکراون، ژمارە (213/فیدراڵی/2024)، و ژمارە (214/فیدراڵی /2024)، بەو پێیەش داوای پووچەڵکردنەوەی دانیشتنەکە و ئەنجامەکانی کرا”.
دادگا دووپاتی کردەوە کە دەستی نەکردووە بەچاوخشاندن بۆ ئەو دوو داوایەی سەرەوە، بەو پێیەی هێشتا لە پرۆسەی ئاگادارکردنەوەی لایەنە دژبەرەکاندان بهردهوامی ههیه ولەو بارەیەوە تا ئەو کاتەی مەرجەکانی پەیڕەوی ناوخۆی دادگا ژمارە (1) بۆ ساڵی 2022 تەواو دەبن.