نەجەفی شکۆمەند /INAحەیدەر فەرمان
ئەمیندارێتی گشتی ئاستانەی علوی پیرۆز ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە زیاتر لە چارەکە ملیۆنێک ژەمی خواردن ڕۆژانە بە سەردانکارانی یادی چلەی ئیمامی حوسەین سەلامی خودای لێبێت پێشکەش دەکرێت.
سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندنی ئاستانەی علوی حەیدەر ڕەحیم بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ئاستانەی علوی پیرۆز 15 میوانگەی کردووەتەوە بۆ پێشکەشکردنی چارەگە ملیۆنێک ژەمی خواردن لەسێ کاتی جودادا ، جگەلەوەش کاروانەکانی حوسەینی ڕۆژانە 10 هەزار قاڵب بەفرو 30 هەزار سنووقی ئاوی خواردنەوەیان پێدەدرێت هەرلە15 ی مانگی موحەڕڕەمەوە تاکو کۆتایی چلە.
وتیشی میوانگەکان تەنها ئاستانەی علوی پاکیزە ناگرێتەوە بەڵکو لەسەر ڕێگای یاحوسەین دەروازەکانی باشوورو باکووری نەجەفی شکۆمەندیش دەگرێتەوە سەرباری فڕۆکەخانەی نەجەفی شکۆمەندی نێودەوڵەتیش سەردانیکاران پێشوازیان لێدەکرێت، لەم پڕۆسەیشدا 2000 خۆبەخش کاردەکەن و خزمەکارانی ئاستانەکەش ژمارەیان دەگاتە 8000 خزمەکار.
هەروەها بەرنامەیەکی تایبەتمان هەیە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی زیندووڕاگرتنی کۆچی دوایی پێغەمبەر د.خ.
وتیشی کە ئاستانەی علوی پیرۆز بەهەماهەنگی لەگەڵ هەردوو وەزارەتی گواستنەوە بازرگانی و فەرماندەیی سنوورەکان و حەشدی شەعبی پیرۆز بۆ دابینکردنی 100 هەزار مەتری چوارگۆشە لەسەر ڕێگای نێوان نەجەفی شکۆمەند و کەربەلای پیرۆز بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بەمەبەستی ئاسانکردنی هاموشۆی سەردانیکاران.