سەرۆک وەزیران ده‌ستیكرد به‌كاره‌ جێبەجێکارییەکانی دوو پڕۆژە لە شاری گەشتیاری ئۆر

سیاسی
  • 20-08-2024, 14:18
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، کارە جێبەجێکارییەکانی دوو پڕۆژەی لە شاری گەشتیاریی ئۆر دەستپێکرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران دەستی بە کارە جێبەجێکارییەکان کرد لەسەر پرۆژەی مزگەوتی (خاتمو ئه‌لئه‌نبیا) و پڕۆژەی دروستكردنی بازاڕێكی كلتووری لە شاری ئۆری گەشتیاری.
    جێگای سەرنجە ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران بە سەردانێک گەیشتە پارێزگاری زیقار، بە ئامانجی کردنەوەی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە کەرتەکانی کارەبا، تەندروستی، وەرزش و گەشتوگوزار، و دەستپێکردنی کار لەسەر پڕۆژەی نوێ.