پاسپۆڕتی فڕۆکەخانەی بەغداد: سەرۆک وەزیران فەرمانیدا بە لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم سەردانیکارانی چلە

ناوخۆ
  • 20-08-2024, 14:13
  • +A -A

    بەغداد/ INA ویسام مەلا
    بەڕێوەبەرایەتی نیشتەجێ و پاسپۆڕتی فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی ئەحمەد کنانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە هۆڵی نوێ بۆ سەردانیکاران کراوتەوە بۆ کەمکردنەوەی ئەو قەرەباڵغیەکەی کە لە ژمارەی زۆری سەردانیکارانی چلەوە دروست بووە ، هەروەها ئاماژەشی بەوەکرد کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی فەرمانیداوە بە لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم سەردانیکارانی چلە.
    کنانی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بەفەرمانی سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆ سەرجەم ئاستەنگەکانی بەرامبەر سەردانیکارانی چلە لابران و ئاسانکاریش لەڕێکارە ڕۆتینیەکان کراوە.
    ڕوونیشی کردەوەکە هەماهەنگی هەیە لە فڕۆکەخانەی بەغداد لەنێوان دەزگای هەواڵگری و پاسپۆڕت و دەروازەەکان و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی بەغداد.
    جگەلەوەش هۆڵی دیکە کراونەتەوە بۆ سەردانیکاران و کارمەندەکانیش شەربەت و خۆراک بەسەر سەردانیکاراندا دابەش دەکەن.
     ئاماژەشی بەوەکرد کە سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆ ڕێنماییان داوە بە یارمەتیدانی سەردانیکاران بەپێی یاساوڕێسا کارپێکراوەکان.
    وتیشی فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی ڕۆژانە پێشوازی لە 7-8 هەزارسەردانیکار دەکات لە سەرەتای یادی چلەوە و تاکو ئێستاش 100 هەزار سەردانیکارگەیشتونەتە عێڕاق لەڕێگای فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتیەوە.