به‌غدا-INA
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌رۆك وه‌زیران قوناغی یه‌كه‌كی پرۆژه‌ی شاری ئۆری گه‌شتیاری كرده‌وه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، ڕاگه‌یاندووه" ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ردانیكیدا بۆ پارێزگای زیقار به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له‌م پارێزگایه، قوناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی شاری ئۆری گه‌شتیار كرده‌وه.ئه‌م پرۆژه گه‌شتیاریه پێكهاتووه له‌سه‌نته‌رێكی ڕۆشنبیری و شانۆی سومه‌ری.
جێگای ئاماژه‌پێكردنه ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران بە سەردانێک گەیشتە پارێزگاری زیقار، بە ئامانجی کردنەوەی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە کەرتەکانی کارەبا، تەندروستی، وەرزش و گەشتوگوزار، و دەستپێکردنی کار لەسەر پڕۆژەی نوێ.