بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران سەردانی وێستگەی کارەبای باشووری ناسریەی کرد، هاوکات دەستپێکردنی پڕۆژەکانی فراوانکردنی ئهم وێستگهیه ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگهیهندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە"محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران سەردانی وێستگەی گۆڕینی کارەبای باشووری ناسریەی کرد".
سەرۆک وەزیران دەستپێکردنی پڕۆژەکانی فراوانکردنی وێستگەکانی بۆ بەدەستهێنانی توانا و بەردەستبوونی گونجاو بۆ تۆڕەکانی گواستنەوە ڕاگەیاند.
جێگای سەرنجە ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بە سەردانێک گەیشتە پارێزگاری زیقار، بە ئامانجی کردنەوەی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە کەرتەکانی کارەبا، تەندروستی، وەرزش و گەشتوگوزار، و دەستپێکردنی کار لەسەر پڕۆژەی نوێ.