بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران داوایکرد کە سەرجەم پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی ئەلبەتحا دابین بکرێن.
نووسینگهی ڕاگەیاندنی سەرۆ وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، ئهمڕۆ لهدوای گهیشتنی بۆ پاڕێزگای زیقار، نەخۆشخانەی ئەلبەتحا لەم پارێزگایه بە توانای (50) قەرەوێڵەیی كردهوه.
سودانی گەشتێکی بەناو بەشەکانی نەخۆشخانەکە کرد، کە بە ئامێر و کەرەستەی پزیشکی سەردەمیانە ئامادهكراون ولەگەڵ ستافی پزیشکی و تەندروستیش كۆبووهوه و داوای لێکردن هەموو هەوڵێکیان بخەنەگەڕ بۆ خزمەتکردنی خەڵکی قەزای ئهلبهتحا و تهواوی پارێزگاکە."
سەرۆک وهزیران داوای کرد تەواوی پێداویستیەکانی نەخۆشخانەکە دابین بکرێن بۆ ئهوهی بهههموو توانای خزمەتگوزارییهكانهوه كاربكات، هەروەها پڕکردنەوەی کەمی ستافی پزیشکی بە سود وەرگرتن لە خزمەتگوزاری ئەو پزیشکانەی کە دەگەڕێنەوە بۆ خزمەت، جا چ لە ناوخۆی پارێزگاوە بن یان لە پارێزگارەکانی ترهوه بێن”.
جێگای سەرنجە کە نەخۆشخانەی ئەلبەتحا لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی زیقار تەواو بووە، و پێکهاتووە لە بینایەکی چوار نهۆمی کەبهشهكانی تهوای خزمهتگوزاری پزیشكی لەخۆدەگرێت، لەوانەش بهشی چارەسەرکردنی منداڵان و ژنان، هەروەها بینایەکهی بە ئامێری پزیشکی پێشکەوتوو و سیستەمی مۆدێرن بۆ ئۆکسجین و غازی پزیشکی ئامادهکراوه.