بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە هەستا بەکردنەوەی یاریگەی ناسڕیەی نێودەوڵەتی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کەسەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ هەستا بەکردنەوەی یاریگەی ناسڕیەی نێودەوڵەتی لە پارێزگای زیقاڕ.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکردکە سەرۆک وەزیران هەستا بە بەسەرکردنەوەی بەشەکانی یاریگاکە ودەستخۆشیشی کرد لە کۆششەکانی کە خرانەگەڕ بۆ تەواوکردنی ئەم جومگە وەرزشیە کە خزمەت بە وەرزشوانانی پارێزگای زیقاڕدەکات.
هەروەها بەیاننامەکە ڕوونیشی کردەوەکە ئەم یاریگەیە یەکێکە لەپڕۆژە گرنگەکان و جێی 20 هەزار تەماشاکاری تیادا دەبێتەوە و بەشێوازێکی هونەری نایاب دروستکراوەولەسەردیوارەکانیشی نەخش ونیگاری ئەوتۆ نەخشێنراوە کە گوزارشت لە کەلتوورو ژیاری سۆمەری دەکەن و دەرگای ئەلکتڕۆنیشی بۆدروستکراوە.