بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئابووری کۆمەڵێک بڕیاری تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و فرۆشتنی گەنمەشامی و پارەدانی ئەلیکترۆنی دەرکرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕاگهیاندووه" فواد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئابوری، سەرۆکایەتی كۆبوونهوهی بیست و پێنجەمین ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ ئابووری کرد، کە لە بارەگای وەزارەتی کشتوکاڵ لە بەغدا بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەت، وەزیری پلاندانان و وەزیرانی دارایی، کشتوکاڵ، بازرگانی، کار، کاروباری کۆمەڵایەتی و پیشەسازی، پارێزگاری ناوەندی بانک و یاریدەدەری وەزیری نەوت و ڕاوێژکارانی سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری و یاسایی”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە كهئەنجومەن تاوتوێی ئەو بڕگانەی لە بەرنامەی کارەکەیدا کردووە و بڕیاری پێویستی لەبارەیانەوە داوە، بەو پێیەی ئەنجومەن بڕیاریداوە کە وەزارەتی کشتوکاڵ بڕی مانەوەی دانەوێڵەی گەنمەشامی زەردی عەلوە لە فرۆشگاکانی بەرهەمهێنانی تۆوی عێراقی و مابهینهنه نههرهین بفرۆشێت بهکارگەکانی ئالیك و بەخێوکەرانی بڕوانامەدار و بێ مۆڵەت بە نرخی 375 هەزار دیناری عێراقی بۆ هەر تۆنێک.
ههروهها ئەنجومەن کۆنووسی کۆبوونەوەی یەکەمین دانیشتنی لیژنەی فەرمانی گومرگی سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیاسەتی هاوردەکردن و ڕێکارەکانی جێبەجێکردن و ئامادەکردنی لیستی ئەو کاڵایانە پەسەندکرد کە هاوردەکردنیان قەدەغەکراوە بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، و پەرەپێدانی ڕەشنوسی بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و کۆنتڕۆڵەکانی پێدانی مۆڵەتی هاوردەکردن، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکانی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری."
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە" ئەنجومەن ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی پڕۆژەی پەرەپێدانی گەراجی عەباس ئیبن فیرناس لە دەروازەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و نۆژەنکردنەوەی بە شێوەیەکی دروست و شارستانی بۆ بەرژەوەندی وەزارەتی گواستنەوە بخرێتە ناوەوە. هاوکات بڕیاریدا کە کەمترین ئاست له بڕی پسوڵەی نەختینەیی لە ڕێگەی سیستەمی خاڵەکانی فرۆشتنی ئەلیکترۆنی (POS) لەلایەن کۆمپانیاکانی بیمە وکۆمپانیای دەڵاڵی و پێشکەشکارانی تری خزمەتگوزاری بیمەوه بێت بهڕێژەیەکی کەمتر نەبێت لە 10%ی کۆی داهاتەکەی، لە هەمان کاتدا هەموو دەسەڵاتە کەرتییە پەیوەندیدارەکان پابەند دەکات بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران لەم بارەیەوە بۆ دابینکردنی کەمترین داهات بۆ داهاتەکانیان، هەروەها میکانیزمەکانی بەرزکردنەوەی ڕێژەی پێشنیارکراوی وردە وردە و لەسەر خشتەی کاتی دیاریکراو”.