سەرۆک وەزیران جەخت لەسەر گرنگی هەوڵی هاوبەشی هێزە سیاسییەکان دەکاتەوە بۆ پشتگیریكردنی سەقامگیری

سیاسی
  • 19-08-2024, 20:35
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، جەختی لە گرنگی یەکخستنی هەوڵەکانی هێزە سیاسییەکان بۆ پتەوکردنی سەقامگیری و گەیشتن بە خواستەکانی هاووڵاتیان کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگه‌یاندووه‌"    ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پێشوازی له‌ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی بزوتنه‌وه‌ی نەوەی نوێ کرد".
    لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە بارودۆخی گشتی لە بوارە جیاوازەکانی سیاسی و ئابووری و خزمەتگوزاری و گرنگی پشتیوانیکردن لە سەقامگیری سیاسی لەسەر ئاستی نیشتمانی کرد".
    سەرۆک وه‌زیران جەختیکردەوە له‌پێویستی یەکخستنی کارەکانی نێوان هه‌ردوو دەسەڵاتی جێبەجێکار و یاسادانان، بۆ ئەوەی حکومەت بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی بەرنامەكه‌ی و باشترکردنی واقیعی ئابووری و خزمەتگوزاری لە هەموو بەشەکانی وڵات، هەروەها گرنگی هەوڵە هاوبەشەکانی هێزە سیاسییەکان بۆ پشتگیریكردنی سەقامگیری و گه‌یشتن به‌ خواست وخۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان.