قوباد تاڵەبانی ناوەندی فاوندەیشنی هابی لە سلێمانی کردەوە

هونەر
  • 19-08-2024, 19:50
  • +A -A

    سلێمانی ـ INA
    قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، لە شاری سلێمانی ناوەندی فاوەندەیشن هابی کردەوە کە ناوەندێکە بۆ راهێنان و پشتگیریکردنی گەنجانی داهێنەر و کارساز تا بتوانن بیرۆکە و پڕۆژەکانی خۆیان سەرپێ بخەن.
    نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، ڕاگه‌یاندووه‌" لە رێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندی فاوندەیشن هاب لە کارگەی کلتوری سلێمانی کە ئێوارەی رۆژی دووشەمە( ١٩ی ئابی ٢٠٢٤) بە ئامادەبوونی دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لە کونسوڵی گشتی وڵاتان لە هەرێم بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ناوەندە لە دەرەنجامی گفتوگۆیەکی درێژخایەن لەگەڵ کارسازان و خاوەنکارانی کوردستان بونیاد نراوە و ئامانجەکەشی پشتگیریکردنی گەنجانی کارساز و داهێنەرە.
    جێگری سەرۆک وەزیران باسی لەوەشکرد کە لە سەرەتای ئەمساڵدا لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کارسازی و داهێنان چەندین بڕیاری باش دران لەوانە کەمکردنەوەی رۆتین و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببنە خاوەنی بزنسی خۆیان، بەڵام هێشتا هەندێک بەربەست مابوون کە دامەزراندنی ئەم ناوەندە هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی بەربەستەکان و هاوکار و یارمەتیدەری گەنجانی کارساز دەبێت پڕۆژەکانی خۆیان سەرپێ بخەن.
    قوباد تاڵەبانی وتیشی: ئەم ناوەندە وەک چەترێک دەبێت بۆ کۆکردنەوەی گەنجانی داهێنەر و کارساز و لەڕووی یاسایی و پسپۆڕییەوە راوێژیان پێ دەدات بۆ ئەوەی بەسەر کێشە و بەربەستەکاندا زاڵبن.