بهغدا-INA - ویسام الملا
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کۆچ و كۆچبهران دەستپێکردنی پڕۆژەی ئاشتەوایی و یەکخستنەوەی کۆمەڵگهیی بۆ ئەو عێراقیانەی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنەوە ڕاگەیاند، جەختی لەوە کردەوە کە توانای عێراق بۆ داخستنی کەمپی هۆل خزمەت بە هەموو وڵاتانی جیهان دەکات.
کەریم ئەلنووری، یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەت ڕایگەیاند، لە کۆنفرانسی دەستپێکردنی پڕۆژەی ئاشتەوایی کۆمەڵگهیی و یەکگرتنەوەی بۆ ئەو عێراقیانەی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنكهو پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) تێدا ئامادەی بوو ڕاگهیاند" کەمپی هۆل شوێنێکی مەترسیدارە و ڕەنگە لە داعشی تیرۆریستی مەترسیدارتر بێت، کاتێک سەیری ئەوان دەکەین بەبێ ئەوەی کار لەسەریان بکەین بۆ بگهراندنهوهیان و تێکەڵیان كردنیان لەگەڵ کۆمەڵگادا، بە دڵنیاییەوە چاوەڕێی مەترسیدارترین شت دەکەین بۆ عێراق و ناوچەکە و جیهان.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: عێراق یەکەم وڵاتی جیهانە و بە هاوکاریی یەکێتیی ئەورووپا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان توانی ئەو 'بۆمبە کاتییە'، وهكو ههندێك ناوی دهبهن ههوڵی چۆڵكردنی بدات ئهویش لە ڕێگەی ئەو لیژنانەی کە دامەزراون، بۆ گەڕاندنەوەی هەندێکیان بۆ ناوەندەکانی چاکسازی کۆمەڵایەتی، وئەوانەی گەڕانەوەش بۆ ناوچەکانیان هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنیان تۆمار نەکراوه، و ئەمەش پەیامێکی باشە."
ئاماژەی بەوەشکرد سەنتەری چاکسازی کۆمەڵگا لە ئەلجەدەعە بە بەشداری 11 ڕێکخراوی نێودەوڵەتییە كاری خۆی دهكات، جەختیشیکردەوە كهعێراق بە ئامادەبوونیان بەرەو باشتر دەڕوات".
ههروهها وتی" دەوڵەتی عێراق ناتوانێت کەسانی لهجیاتی كهسی تر بەرپرسیار لهئهنجامدانی تاوانەکان، دەوڵەتیش بە تۆڵەکردنەوە دروست نابێت، کاتێک ئێمە وەک دەوڵەتێک لە لایەنە پشتیوانەکانەوە دەستمان پێکرد، ڕووبەڕووی چەندین فشار و سەختی بووینەوە، لەنێویاندا فشارە سیاسییەکان، بەڵام لەگەڵ پشتگیری سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئێمە ئەو سەختییانەمان تێپەڕاند، چونکە ئێمە بیر لە نیشتمان دەکەینەوە.
هێمای بۆ ئەوەش کرد كهبەشێک لەوانەی هەوڵی داخستنی کەمپەکەیان داوە، ناتوانرێت بە هیچ تۆمەتێک تۆمەتبار بکرێن، دوای بڕیاری عێراقیش بۆ گونجاندن و تێکەڵکردنی عێراقییەکانی ئهم كهمپه لهگهڵ کۆمەڵگە، وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقاش دەستیان كرد به کشاندنەوەی زۆرێ لههاوڵاتیانی خۆیان،كههاوڵاتی لە ٨٠ وڵاتەوە لە کەمپەکەدا دابوون، ههموو بۆ پشتگیریكردنی داعش هاتبوون.
ڕوونیشیکردەوە هەموو ئەو عێراقیانەی چوونەتە ناو کەمپی هۆلەوە بەشدار تاوانهكان نهبوون،چونكه ڕەنگە گوتاری ئایینی توندڕەو زیاتر لە فیشەکە بەشداربێت لە کوشتنی خەڵکدا".