بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بۆ باڵیۆزی ژاپۆنی فوتۆشی ماتسوموتو جەختیکرەوەکە ژینگەی وەبەرهێنان لەعێڕاقدا کراوەیە بۆ کۆمپانیا وەبەرهێنەکانی ژاپۆن کە بەڕەسەنایەتی ناسراون.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ژاپۆن لەلای عێڕاق فوتوشی ماتسوموتو ، لەدیدارێکدا باس لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەردوولا و ڕێگاکانی پتەوکردنیان کرا.
سودانی لەدیدارەکەدا جەختیکردەوەسەر ئەوەی کەعێڕاق لەکۆششدایە بۆ دروستکردنی پەیوەندی دیپلۆماسی و ئابووری بەرهەمدار لەگەڵ وڵاتانی دیکە بۆ بەرژەوەندی هەردوولا.
هەروەها ئاماژەی دا بە پێشهاتەکانی ناوچەکە و بە دۆزی فەلەستین و هێرشەکانی زایۆنیزم بۆسەرغەززە، پێداگریشی کرد لەسەر ڕۆڵی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی زلهێز ولەوانەش وڵاتی ژاپۆن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەرغەززە.
هەروەها سودانی ڕوونیکردەوەکە ژینگەی وەبەرهێنان و کەرتی کاروبار لەعێڕاق کراوەیە بەڕووی هاوبەشیکاریە بەرهەمهێنەرەکان لەگەڵ کۆمپانیا ژاپۆنیەکانی کەناسراون بە ڕەسەنایەتیان، پشتیوانیکرنی حکومەتیش بۆ کەرتی تایبەتی عێڕاق لەئارادایە بەتایبەت پاش ئەوڕێکارو بڕیارانەی کەلە بواری پتەوکردنی ئەم کەرتە لەگەشەپێدان و دامەزراندنی ژێرخان و پڕۆژە ستڕاتیژیەکان بۆ ئەم مەبەستە وەرگیران.