حەشدی شەعبی بەشداریدەکات لە پلانی ئەمنی تایبەت بە دابینکردنی ئەمنیەت بۆ سەردانکارانی یادی چلە

ئەمنی
  • 19-08-2024, 17:54
  • +A -A

    ئەنباڕ/ INA
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لەپارێزگای ئەنباڕ ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کەلە پلانی دابینکردنی ئەمنیەت بۆ سەردانیکارانی یادی چلە بەشداردەبێت.
    فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنباڕ سەعددوای بعیجی لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنباڕ بەشداری دەکات لە پلانی ئەمنی تایبەت بە دابینکردنی ئەمنیەتی سەردانیکارانی چلەی ئیمامی حوسەین سەلامی خودای لێبێت، لەم ئۆپەراسیۆنەشدا هێزەکانی خۆی لەسەرسنووری هەردوو پارێزگای ئەنباڕ و بابل بڵاوکردووەتەوە لەسەرپردی بزێبزەوە تاکو دەگاتە سەر ڕێگای یاحوسەین.
    هەروەها بعێجی وتیشی کە پلانەکە دابینکردنی ئەمنیەتی  بیابانەکانی نێوان هەردوو پارێزگای ئەنباڕو کەربەلای پیرۆزیش دەگرێتەوە.