به‌غدا-INA
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، وەزارەتی پیشەسازیی ڕێنمایی کرد بۆ هەڵبژاردنی ناوچەی جێگرەوەی گونجاو بۆ شوێنی کارگەکانی خشت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، بە ئامادەبوونی وەزیری پیشەسازی وجێگری بەڕێوەبەری نووسینگه‌ی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، و ژمارەیەک لهڕاوێژکار، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی كارگه‌كانی دروستكردنی خشت”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەنگاوەکانی گواستنەوەی کارگەی خشتی کۆن لە شاری نەهراوانەوە کرا، چونكه ئه‌م كارگه‌یه نزیکه لهشارە نیشتەجێبوونەکان، کاریگەرییەکانیان لەسەر ژینگە هه‌یه، هەروەها بەکارهێنانی ئامێرە کۆنەکانیان کە لەگەڵ گەشەپێدان و ڕێنێسانسی شارەکاندا ناگونجێت، جگە لە ئیستغلالکردنی منداڵان و ژنان بۆ کار، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی مۆڵه‌تی کاركردن و هۆكار بۆ پیسكردنی ژینگه.
سەرۆک وه‌زیران ڕێنمایی وەزارەتی پیشەسازی کرد، رۆپێوی جیۆلۆجی ئەنجام بدات بۆ هەڵبژاردنی ئەو ناوچە بەدیلانەی کە پێداویستیی ژینگەیی و پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بۆ کەرەستەی خاو و سیستەمێکی ڕێگاوبانی گواستنەوە دابین بکەن، و لە دەرەوەی شارە نوێیەکان بن کە دروست دەکرێن و دووربن لە ناوچەی نیشتەجێبووهكان، وجه‌خت له‌وه بكه‌نه‌وه كه خاوەن کارگەکان ئامێره هاوچه‌رخ ومۆدرێنهكان له‌جیاتی كۆنه‌كان به‌كار بێنن.
هەروەها سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕێنمایی وەزارەتی پیشەسازی کرد میکانیزمێک ئامادە بکات بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان تاوتوێ بکرێت، سەبارەت بە دابینکردنی ناوچەی جێگرەوەی گونجاو لە سەرجەم پارێزگارەکان بۆ دروستکردنی کارگەی خشت، بەپێی ئەو پێداویستیانەی کە پشتڕاستکراونەتەوە.