ههولێرـINA
ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد فەزلولباری، باڵیۆزی بەنگلادێش لە عێراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.
نووسینگهی ڕاگهیاندنی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهڕاگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه، ڕاگهیاندووه" لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی بەنگلادێشی کرد، بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
باڵیۆزی بەنگلادێش پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی باشی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.