بهغدا-INA
ئهمڕۆ دووشەممەی، بەسم ئەلعەوادی، وتەبێژی فەرمی حکومەت، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن گوایه عێراق دابینکردنی سووتەمەنی بۆ لوبنانی ڕاگرتووە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە دواکەوتنەکە بەهۆی هۆکاری تەکنیکی و لۆجستی پەیوەست بە گواستنەوە وباكردنهوه بووه.
عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، عێراق پابەندە بەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان بەغدا و بەیروت واژۆ کراوە و گرنگترین و ڕاستگۆترین شت پابەندبوونی برایهتی و نهتهوهیی و مرۆیی حکومەتی عێراق و گەلی عێراقە بەرامبەر بهبراکانمان لە لوبنان لەم کاتە سەختەی ئێستادا.
ههروهها عەوادی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە عێراق دابینکردنی سووتەمەنی بۆ لوبنان وەستاندووە، ئاماژەی بەوەشکرد كهدواکەوتنەکە بەهۆی هۆکاری تەکنیکی و لۆجستی پەیوەست بە گواستنەوە و باكردنهوهبووە.
دووپاتیکردەوە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بارە نوێیەکە باردەکرێت".