بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلە گرنگی پشتبەستن بە بنەماکانی ئابووری و چاکسازی کردەوەلە پەیکەربەندکردنەوەی کۆمپانیاکانی کەرتی گشتی.
بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی دووەمی لێژنەی باڵای پەیکەرکردنەوەی کۆمپانیا گشتیەکانی کرد، لەکۆبوونەوەکەدا کۆششەکانی پەیکەرکردنەوەی هەندێک کۆمپانیای کەرتی گشتیکرا بۆ ڕێکارکردنی چاکسازی ئابووری کارگێڕی کەلە بەرنامە حکومیەکەدا هاتوون.
سەرۆک وەزیران لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد کە هەنگاوەکانی حکومەت ڕژدن لەسەر ئامانجگرتنی چاکسازی لەکاروپڕۆژەکانی کۆمپانیاکانی کەرتی گشتی وبەگەڕخستنی کەرتی تایبەت بۆ بەشداریکردن لە گەشەدانی ئابووری ئەویش بەپێی میکانیزمێک کە سامانی گشتی بپارێزێت و جەخت بکاتەوە سەر بنەمای ئابووری وچاکسازی و دنە بە کەرتەکانی دیکەش بدات.
بەیاننامەکە ئاماژەشی کرد بەوەی کە لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لەسەر ئەو پڕنسیپانەی کە لێژنە بچووکەکان پشتیان پێدەبەستن و پڕۆسەی پۆلێنکردنی کۆمپانیاکان بەپێی پسپۆڕێتیەکانیان، هەروەها سەرۆک وەزیران بەپێی بەیاننامەکە فەرمانیدا بەبەردەوامبوونی ئەنجامدانی کۆبوونەوه لەلایەن لێژنەی باڵاوە بەشێوەیەکی خێراتر ئەویش بەمەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی ئابووری لەکەرتەکانی دیکەشدا کە پەیوەندیان بە کاروئەرکەکانی ئەم کۆمپانیانەوەهەیە.