بەغداد/ INA
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕوونکردنەویەکی پێشکەش کرد دەربارەی ڕووداوەکانی خۆپیشاندانەکەی بەرامبەربە وەزارەتی دارایی.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆژی 19 ی مانگی ئاب خۆپشاندانێک بەڕێوەچووە بەرامبەر بە وەزارەتی دارایی، بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە هەستاون بە داخستنی ڕێگاوبانەکان ، دەزگا ئەمنیەکانی سەربەوەزارەتیش دەستیانکرد بە کردنەوەی ئەوڕێگایانە بەپێی یاسا کارپێکراەوەکان.
بەیاننامەکە تیاشیدا هاتووە کە هێزە ئەمنیەکان بڵاوەیان پێکراوە بۆ پاراستنی گیانی خۆپێشاندەرەکان ئەویش پاش ئەوەی هەندێکیان بشێویان نایەوە کەبووەهۆی برینداربوونی
ژمارەیەک ئەندامی دەزگا ئەمنیەکان، بەڵام لەدەرەنجامدا هەڵوێستەکە کۆنتڕۆڵکرا و باردۆخەکە ئارام کرایەوە.