به‌غدا-INA
دوێنێ، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، داوای له فەرماندەکان كرد لەگەڵ یەکەکانی خۆیان لە مەیدانەکاندا ئاماده‌بن، بۆ دوو هێندەکردنی هەوڵەکان، به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی سەردانکەران و کاروانەکانی حوسێنی، و ئاسانکاریکردن بۆ سەرجەم ڕێکارەکان لە کاتی سەردانەکەی چله‌ی ماته‌میندا.
وەزارەتی ناوخۆ لەڕاگه‌یه‌ندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕاگه‌یاندووه" عبدالئەمیر ئەلشەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق بە یاوەری ژمارەیەک فەرماندەی ئەمنی سه‌ردانی مه‌یدانی فەرماندەیی هێزەكان کرد و کۆنگره‌یه‌كی ئەمنی فراوانتری ئەنجامدا، وتێدا باش له‌و ڕێوشوێنە ئەمنییانەی كرا کە بۆ دەستەبەرکردنی ساڵیادی سەردانەکەی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن، سەلامی خوای لەسەر بێت، ئه‌نجامدراون.
ئەلشەمەری گەشتێکی لەناو میحوەرەکەی ڕۆژهەڵاتی وەزارەتی بەرگری ئەنجامدا، کەیەکەکانی فیرقەی زرێپۆشی نۆیەم لێیه و کۆنترۆڵی ئوم ئه‌لهه‌وا تا پردی ئاشتی، و کورتەیەک لەبارەیەوە ئاگادارکرایەوە له‌گه‌ڵ گرنگترین ئەرکەکانی ناو ئەم کەرتە لەم بۆنە گرنگەدا."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە كه‌وەزیری ناوخۆ ڕێنمایی داوە کە جوڵەی سەردانکەران ڕێکبخرێت، ڕێگری لە هەر جۆرە قه‌ره‌غ وباڵغیه‌ك لەسەر ڕێگاوبانەکان بگیرێت، هەروەها هەموو فەرماندەکان لەگەڵ یەکەکانی خۆیان لە مەیدانەکاندا ئامادەبن، وهه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بگه‌ڕ بێخن بۆ هاوکاریكردنی سەردانکەران و کاروانەکانی حوسێنی و ئاسانکاری بۆ هەموو ڕێکارەکان بکەن."