بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، فۆڕمی داواکاری ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ حکومییەکان بۆ کەسوکاری شەهیدان بۆ ساڵی خوێندنی ساڵی 2024-2025ڕاگەیاند.
وەزارەتی خوێندنی باڵا،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فۆڕمی داواکاری ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە ناوەندەکانی زانکۆ حکومییەکان بۆ کەسوکاری شەهیدانی بۆ ساڵی 2024-2025خستەروو
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە:- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی,چەند مەرج و ڕێنماییەکی بۆ وەرگرتنی خوێندکاران دیاریکردووە کە پێویستە خوێندکار دەرچووی ساڵی ئێستا بێت و لەدایکبوی ساڵی 2000 بەدواوە بێت.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- دەرچووانی ئامادەیی لە بەشی زانستی دەبێت (50) بژاردە پڕبکەنەوە،هەروەها ژمارەی پەیمانگاکانیان کە هەڵدەبژێران لە 10 کەمتر نەبێت،بەڵام دەرچووانی بەشی ئەدەبی نابێت
لە (25) هەڵبژاردن کەمتر بێت،هەروەک بەشی هونەری نابێت (10) بژاردە کەمتربێت.
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : ئەو داواکارانەی کە وارسی پلەیەکی شەهیدن، پێویستە سەردانی دەزگای شەهیدان و بەڕێوەبەرایەتییە سەر بە دامەزراوەکانی بکەن بۆ ڕەزامەندی داتاکانیان و پێ سەلەماندن لەسەر دروستی زانیارییەکان.
راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو :- کە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دەرچوان لە ڕێگەی پۆرتاڵی ئەلیکترۆنی بەشی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوونە بەناونیشانی :-
(www.dirasat-gate.org)
کە تا ڕۆژی پێنجشەممە 19/9/2024 بەردەوام دەبێت.