بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەك شەممە،وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە:- "عەبدولئەمیر شەمەری"وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی لیژنەی باڵای دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ زیارەتکەرانی چلە،بەیاوەری فەرماندەیی هێزە زەمینی و ژمارەیەک سەرکردەی ئەمنی،و ژمارەیەک لە ئەفسەران رێگای سەرەکی سەردانیکەرانی بەسەر کردەوە
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە"وەزیری ناوخۆ " کۆنفرانسێکی ئەمنی فراوانکراوی سازکرد و تیایدا باسی لەو ڕێوشوێنە ئەمنییانەکرد کە گیراونەتەبەر بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ سەردانیکەرانی چلەی ئیمام حسێن (سلاوی خوای لێبێت)، وەزیری ناوخۆ باسی لە جوڵەی سەردانکەرانکرد،بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە جەنجاڵی و قەرەباڵغیەک لەسەر ڕێگاوبانەکان، هەروەك جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەموو فەرماندەکان لەگەڵ یەکەکانی خۆیان ئامادەبن.
جەختیشی لە خستنەگەڕی هەموو هەوڵەکان کردەوە بۆ هاوکاری سەردانکەران و کاروانەکانی حسێنی، و ئاسانکاری بۆ سەرجەم ڕێکارەکان.