بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،بە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بۆ داڕشتنەوەی پلان بۆ چارەسەرکردنی کەمی وزەی کارەبا کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،بە ئامادەبوونی وەزیری کارەبا،سەرپەرشتی کۆبوونەوەی تیمی پەیوەندیدار بە مەلەفی کارەبای کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ کرا، لەسەر پەرەپێدانی بەرنامەی نوێی تەکنیکی و ئابووری بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی دابینکردنی وزەی کارەبا،بەشێوەی کورتخایەن و درێژخایەن،هەروەها پەرەپێدانی چارەسەری خێرا کە ببێتە هۆی دابینکردنی کارەبای پێویست بۆ هاوڵاتیان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :دابینکردنی سووتەمەنی و پەیرەوکردنی مۆدێلی نوێی ئابووری بۆ پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا تاوتوێکران،کە حکومەت لە چوارچێوەی بەرنامەی نوێی خۆیدا لەم کەرتە گرنگەدا پلانی بۆ داناوە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە:- سەرۆک وەزیران،لە میانی کۆبوونەوەکەدا،جەختی لەوە کردەوە،کە حکومەت گرنگییەکی زۆر بە مەلەفی وزەی کارەبا دەدات،بەو پێیەی یەکێکە لەو سێکتەرانەی کە پلانی ئابووری و پڕۆژەکانی ژێرخان پشت بەم سێکتەرە دەبەستن.