بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕایگەیاند، کردنەوەی ڕێگای هاتنەناوەوەی هاووڵاتیان بۆ فڕۆکەخانە بەئاسانکاریەکی زۆرەوە بەڕێوەدەچێت،دووپاتیش دەکاتەوە کە پشکنین لە فڕۆکەخانە بەبێ جیاوازی ئەنجام دەدرێت.
"حسێن عەباس" بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:لەچوار چێوەی پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران، لەسەر بنەمای بەرنامەی وەزارەتی گواستنەوە دەروازەکانی فرۆکەخانە بەڕووی هاوڵاتیان کرایەوە.
ڕاشیگەیاند :- ئەوەی ئەنجامدراوە ئاسانکارییە بۆ هاتنە ناوەوەی هاوڵاتیان،و ڕێگەدانی ڕاستەوخۆیە تا بتوان بەئۆتۆمبێلەوە برۆنە ناو فڕۆکەخانە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو هێزە ئەمنیەکان کە مەلەفی پاراستن و ئەمنیەتی لەسەر وەزارەتی ناوخۆیە.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :- بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ بۆ جێگرتنەوەی کۆمپانیای پێشووی ئەمنی دروستکراوە، هەروەها کۆنتڕۆڵی پاراستن لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق بە یاساکانی پەیوەست بە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەکان کە لە هەموو وڵاتان کارپێکراون و لە جیهاندا کاری لەسەر دەکرێت.
روونیشیکردەوە :- کە رێگەدان بە ئۆتۆمبێلی کارو بارهەڵگر و تاکسی لەخوار مۆدێلی 2023) نادرێت بێنەناو فڕۆکەخانە،ئەمەش بۆ دڵنیابوونە لە سەلامەتی هاتووە، و لەگەڵ بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی ئەم پلانەکان لە داهاتوو بەشێوەی سیستەماتیک.