بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی،هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی گروپە تیرۆریستیەکانی داعشی ڕاگەیاند،کە ئەندامەکانی لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکردوە.
دەزگای هەواڵگری لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- هێزەکانی دەزگای هەواڵگری بەرپرس لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پارێزگای کەرکوک چاودێری وردی هەواڵگرییان کردۆتە سەر گروپێک، کە تۆڕێک بوونە لە ئەندامانی باندی تیرۆریستی داعش کە پێکهاتوون لە سێ تۆمەتبار.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-تیمێکی تایبەتمەند لە کاری هەواڵگری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری کەرکوک بە هاوکاری شانەی هەواڵگری هەڵۆ پێکهێنرا و لە ئەنجامی چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان توانیان شوێنی ئەو گروپە دیاریبکەن و سەرجەم ئەندامانی تۆڕەکە دەستگیربکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- دوای دەستگیرکردنیان، تاوانباران ڕاشکاوانە دانیان بەوەدا ناوە کە پێشتر چەندین کردەوەی تیرۆریستییان لە پارێزگاکە ئەنجامداوە، لەوانە تیرۆرکردنی ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد