بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"مەزهەر محەمەد ساڵح"ڕاوێژکاری سەرۆك وەزیران بۆ کاروباری دارایی،لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ڕایگەیاند: کە پەسەندکردنی دینار لە نرخی نەوت، یان ئەوەی پێی دەوترێت (پیترۆ دینار)، بەتایبەتی کاتێک دراوی نیشتمانی یەکێک نابێت لەدراوە یەدەگە نێودەوڵەتییەکان،دەبێت جێگرەوەی هەبێت،وەک بەردەستبوونی دراوی یەدەگی بیانی یان زێڕ،وەک چۆن ڕووسیا کردوویەتی.
ڕاشیگەیاند :- ئەو یەدەگە دەرەکیانە دەبێت لەبەردەستدا بن (وەک مەرجێکی پێویست) و بەپێی ستانداردێکی بەرزی کارایی کاربکەن بۆ گەرەنتی سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دراوی پەیوەست بە نەوت (پترۆ دینار) بۆ ئەوەی لە هەڵاوسانی نەوت پارێزراوبێت.
ووتیشی :- بەستنەوەی فرۆشتنی نەوت بە دینار لەسەر بنەمای جێگیر بە نرخی نەوت لە شوێنی بنکەی یەدەگی دەرەکی، واتای سەرەتای بەستنەوەی دینارە بە سەروەت و سامانی نەوت، و ئەو نەوتەش بە پێی نرخی نەوتی نێودەوڵەتی دەفرۆشرێت،بەم جۆرە
ئەگەر ئاڵوگۆڕی نەوت بکرێت ڕێژەی دینار (پیترۆدینار) بەرامبەر (پترۆدۆلار) جێگیردەبێت، واتا دۆلار دادەبەزێت، هەروەک بۆ کرینی نەوت خواست لەسەر دینار زیاد دەبێت، دیناریش بە نەوتی گەورەتر دەگۆڕدرێتەوە، بە پێچەوانەشەوە دۆلار دادەبزێت.
ئاماژەی بەوەشدەکات :- کە گۆرانکاریەک لەنێوان نرخی نەوت بە (پترۆدۆلار) و نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بە (پترۆدینار) بەپێی داتاکانی بازاڕی نێودەوڵەتی بە تێچوونێک دادەنرێت کە پێویستی بە قەرەبووکردنەوە هەیە بە پێدانی دیناری کەمتر یان کۆکردنەوەی دینارێکی زیاتر لە حاڵەتی پێچەوانەدا، کە ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دراوی یەدەگی نێودەوڵەتی دراوی بیانییە کە لەبەردەستی بانکەکانە.
ڕوونیشیکردەوە:- کە ڕووسیا زیانێکی زۆری بەرکەوت کاتێک نرخی نەوتی هەناردەکراوی بە ڕۆبڵ (پترۆبڵ) دانا و ڕوبڵ دراوێکی نایەدەگییەلێرەدا (پیترۆبڵ) دوو خولی سەروەت و سامانی بەسەردا هات لە یەک کاتدا کە دیمەنی فرۆشتنی نەوتی بە دراوی ناوخۆیی ئاڵۆز کرد.
ئەوەش دەخاتەروو:-بەکارهێنانی دینار وەک دراوێکی ناوخۆیی لە ئاڵوگۆڕە نەوتییە نێودەوڵەتییەکان (پترۆدینار) بێ زیان نابێت، دەبێت بە وردبینییەوە لەبەرچاو بگرن، بەتایبەتی پرسی سەقامگیریی (پترۆدینار) لەئەگەری گۆڕانکاری و هەڵاوسان، بە تایبەت کە ئێمە لە بازاڕی نەوتدا نرخ ساز نین.
ئەو ڕاوێژکارە دەشڵێت :- بازاڕی نەوتی جیهانی کۆنترۆڵی هەڵاوسانی دراوی ناوخۆیی (پترۆدینار) دەکات، جگە لە گرنگی دانپێدانانی نێودەوڵەتی بۆی، و ژێرخانی دارایی پێویست بۆ پاڵپشتیکردنی (پترۆدینار) بە واتایەکی تر ستراتیژی پشت بەستن بە بەهای دراو بە هەناردەکردنی نەوت ڕاستەوخۆ پەیوەستە بەهای دراوەکە ، کە ڕەنگە بازاڕی ناوخۆیی بەرەوڕووی هەڵاوسانی بازاڕی جیهانی ببێتەوە.
"مەزهەر محەمەد ساڵح "لە درێژەی قسەکانیدا وتی :- پێشنیازی فرۆشتنی نەوت بە دینار وەک دراوێکی ناوخۆیی لە بازرگانی جیهانیدا دەبێت لەبەرچاو بگیرێت.