دەزگای دژە تیرۆر رۆڵی خۆی لە دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ زیارەتکەرانی چلە دەخاتە ڕوو

ئەمنی
  • 18-08-2024, 12:48
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕۆڵی خۆی لە دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆزیارەتکەرانی چلە خستەروو،هەروەک جەخت لەسەر ئامادەیی تەواوی خۆی کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەک یان هەوڵێکی تیرۆریستی.
    "سەباح نوعمان"ووتەبێژی دەزگای دژە تیرۆر،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- لەژێر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان وسەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر،دەزگاکە ئامادەکارییەکانی زوو دەستپێکرد بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ زیارەتکەرانی چلە .
    ئاماژەی بەوەشکرد کە  ئەرکەکانی دەزگاکە پشتگیریکردنە لە سەرجەم کەرتە ئەمنییەکانە کە لە ئەرکدان.
    "نوعمان"ڕاشیگەیاند:- کە ڕۆڵێکی دیکە کە دەزگاکە دەیگێڕێت، ئەویش بڵاوکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکانە بەدرێژایی ڕێگای  زیارەتکەران،ئەوە جگە لەو ناوچانەی کە قەبارەیەکی زۆری سەردانکەران بەخۆیەوە دەبینێت،کە مەبەست لەوە بۆ بەدواداچوون و پێشگرتنە لە  هەر هەوڵێکی تیرۆریستی یان هەرکردیەک.
    "نوعمان"لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی :- دەزگاکە پێشتر ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی لە ناوچە سنورییەکان و بیابان ودەشتاییەکان ئەنجامداوە بۆ ڕاوەدوونانی تیرۆرستان و پاشماوەکانی تیرۆر،بەمەبەستی دەستەبەرکردنی سەلامەتی ئاسایشی ڕێگاکان بۆ سەردانیکەران،هەروەک هێشتا ئۆپەراسیۆنەکان چالاکن،هەروەها دەزگاکە پلانی هەواڵگری و زانیاری هەواڵگری وردی هەیە لەو ناوچانەی کە جوڵە و لێشاوی زیارەتکەران بەخۆیەوە دەبینێت.
    "نوعمان "ڕوونیشیکردەوە:-جگە لە لایەنی مەیدانی و لایەنی هەواڵگریی دەزگای دژە تیرۆر ئەرکیێکی دیکەشی هەیە، ئەویش لایەنی خزمەتگوزارییە لەژێر ڕێنمایی سەرۆکی دەزگاکەدا، وەک لە ڕێنماییەکاندا هاتووە هاوکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەبین،بە کردنەوەی ناوەندی خزمەتگوزاری پزیشکی و ئەمبولانس بۆ زیارەتکەران، هەروەک جەخت لەوە دەکاتەوە کە یەکەکانی دەزگاکە بە تەواوی ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵتێکی نەخوازراو.