بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی دەرەوەی عێراق یاداشتێکی ناڕەزایی ڕادەستی" ڕوس کۆڤەردال" بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی بەرێتانیا لە بەغدا کرد.
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- ئەمڕۆ یەک شەممە "ڕوس کۆڤەردال " بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی شانشینی یەکگرتوو لە بەغدا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کراوە، کە بەهۆی ئەوەی باڵێۆز لەدەرەوەی عێراق بوە بۆیە ناڕەزایەتیە بە بەرپرسی کاروباری بالێۆزخانە دراوە، کە ناڕەزایەتیەکە، نیگەرانی بوە لە دواین ئەو لێدوانانەی "ستیڤن هیچن" باڵیۆزی بەرێتانیا لە عێراق،کە ناوەڕۆکەکەی باس لە کاروباری ئەمنی و سیاسی عێراق دەکات بە شێوەیەک کە وێنەیەکی تاریکی حکومەتی عێراق نیشان دەدات، کە وەزارەت ئەمە بە دەست تێوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق دەزانێت و دوورکەوتنەوەیە لە ئەرکە دیپلۆماسییەکان کە بە باڵیۆز سپێردراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "بەکر ئەحمەد جاف " سەرۆکی فەرمانگەی ئەوروپا لە وەزارەتی دەرەوە،ئاماژەی بەوە داوە،کە شەراکەتی ڕاستەقینە یەکسانە بەهاوبەش بوون بۆ ڕووبەرووبونەوەی تەحەددیاتەکان.
جەختیشیکردەوە کە پێویستە وڵاتان کراوەبن بەڕووی ئەزموونی ئێستای عێراقدا لە ڕوانگەی بەرژەوەندی هاوبەشەوە، هەروەها دوورکەوتنەوە لە هەر بۆچونێک کە دژایەتی ئەو دیدە جدییە بکات کە حکومەتی عێراق و دامەزراوە دەستوورییەکانی کاری لەسەر دەکەن.